وه‌زاره‌تى كاره‌با: نیوەی هاوڵاتييان لە پڕۆژەی رووناکیی كه‌متر له‌ 34 هه‌زاریان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، له‌ مانگى شه‌ش، زیاتر له‌ نیوه‌ى هاوڵاتییان له‌ پرۆژه‌ى رووناكیی كه‌متر له‌ 34 هه‌زار دیناریان بۆ هاتووه‌ته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌ته‌كه‌ هاتووه‌ “زۆرینەی هاوڵاتییان ماوەی خوولی پسوولەکەیان نزیکەی 43 رۆژە، کێشەی پسوولەی سفر بۆ بەشێکی هاوبەشان چارەسەرکرا، هەروەها بەشەکەی دیکەی لە خوولەکانی داهاتووی پسوولەکردندا چارەسەردەکرێن”.

نیوەی ماڵان لە پڕۆژەی رووناکی کەمتر لەم بڕانەی خوارەوەیان بەکارهێناوە و بۆیان گەڕاوەتەوە لە مانگی شەش:

کەمتریان بۆ گەڕاوەتە لە (دینار)

کوردستان: 34,000
هەولێر: 36,000
سلێمانی: 30,000
دهۆک: 38,000
هەڵەبجە: 27,000

کەمتریان بەکارهێناوە لە (کیلۆوات کاتژمێر)

کوردستان: 462
هەولێر: 480
سلێمانی: 418
دهۆک: 516
هەڵەبجە: 368

تاوەکو ئەمڕۆ، زیاتر لە 90٪ی هاوڵاتییانی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە لە رێگای پڕۆژەی رووناکی.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان