بەغدا لەبارەی حەشدی شەعبییەوە بڕیاریدا

مەودا میدیا-

سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عیراق ئاشکرایکرد هەوڵەکان بۆ کۆکردنەوە و کۆنتڕۆڵکردنی چەک لە دەستی حکومەتدا بەردەوامە و رێگە بە چەکی بێ مۆڵەت نادرێت.

سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عیراق رایگەیاند “پرۆسەی چەکداماڵین هێزەکانی حەشدی شەعبی ناگرێتەوە، چونکە حەشد هێزێکی فەرمیی سەربە هێزە چەکدارەکانە، بڕیارەکە هەندێک لە گرووپە چەکدارەکان دەگرێتەوە کە سەربە هیچ دامەزراوەیەکی ئەمنی نین”.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمەریکا بۆ چەککردنی هێزەکانی حەشدی شەعبی فشارەکانی بۆ سەر حکومەتەکەی عەلی زەیدی چڕکردووەتەوە و چەندین رێکاری دژەبە حەشد گرتووەتەبەر، لەبەرانبەردا ئێران لە رێگەی ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسەوە چەند پەیامێکی گەیاندووەتە حکومەتی عیراق کە بەهیچ شێوەیەک رازی نین بە چەککردنی گرووپەکانی سەربە حەشد.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان