سێشەممەی هەفتەی داهاتوو پشووە

مەودا میدیا-

بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) رۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو لە هەرێمی کوردستان و عیراق پشووی فەرمی دەبێت.

ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رایگەیاند “رۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو (25ی ئابی 2026) پشووی فەرمییە لە سەرجەم وەزارەت و دامەزراوە حکومییەکان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پشووەکە بەبۆنەی رۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت)، سەرجەم فەرمانە و دامودەزگاکان لە پارێزگاکانی عیراق دەگرێتەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان