مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕی 830 ملیار و 782 ملیۆن دینار خرایەسەر هەژماری وەزارەتەکەیان.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم رایگەیاند “هاوشێوەی مانگەکانی رابردوو، وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕی (120ملیار دینار)ی وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵ لە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تەمموز لە کۆی گشتیی تەمویلی مووچەکە بڕیوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ههر لە چوارچێوەی تەموویلی مووچەی مانگی تەمموزدا، بڕی سێ ملیار و 326 ملیۆن و 931 هەزار دینار نەنێردراوە، کە تایبەتە بە پڕکردنەوەی شایستەی مووچەی مانگەکانی رابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازیی لە هەرێمی کوردستان”.
ئەوەشی خستەڕوو “دوای تەواوکردنی رێکارەکان و وەرگرتنی پارەکە بەشێوەی کاش لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عیراق راستەوخۆ لیستی مووچە بڵاودەکرێتەوەو لە نزیکترین کاتدا دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموز دەکرێت”.
ب ح