مه‌ودا میدیا-
ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه، كاتژمێر 9 به كاتى هه‌رێمى كوردستان، جیرۆم پاوڵ، سه‌رۆكى بانكى فیدراڵیی ئه‌مه‌ریكا له باره‌ى دۆخى ئابوورى و هه‌ڵئاوسان و رێژه‌ى سووى بانكى قسه ده‌كات و به‌هۆیه‌وه بازاڕه‌كانى جیهان ده‌شڵه‌ژێن.
نیو كاتژمێر به‌ر له كۆنگره‌كه‌ى جیرۆم پاوڵ، ئه‌ندامانى یانكى فیدراڵیی ئه‌مه‌ریكا راى خۆیان له‌باره‌ى سووى بانكى ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر زۆرینه داواى كه‌مكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى سووى بانكى بكه‌ن، ئه‌وه به رێژه‌ى %.25 سووى بانكى كه‌مده‌كرێته‌وه و به‌هۆیه‌وه كاریگه‌ریی گه‌وره‌ى له‌سه‌ر ته‌واوى بازاڕه‌كانى جیهان ده‌بێت، به‌تایبه‌ت نرخى زێڕ و زیو.
پێشتر بانكه گه‌وره‌كانى جیهان راى خۆیان له باره‌ى رێژه‌ى سو‌و داوه، به‌پێى پێشبینییه‌كان، جیرۆم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه رێژه‌ى سو‌و كه‌مبكرێته‌وه، به‌ڵام له لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا فشارێكى زۆرى له‌سه‌ره بۆ ئه‌وه‌ى سو‌و كه‌مبكرێته‌وه.
دوو ئاراسته هه‌یه، ئه‌گه‌ر بانكى فیدراڵیی سو‌و كه‌مبكاته‌وه، نرخى زێڕ و زیو به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزده‌بێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر رێژه‌ى سو‌و وه‌ك خۆى بمێنێته‌وه واته كه‌منه‌كرێته‌وه، نرخى زێڕ و زیو خاوده‌بنه‌وه و ئه‌گه‌ر دابه‌زینى كاتیش هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كى هێواش.
ع