مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح: حكومه‌تى عیراق مانگانه‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دابین ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

راوێژكاری ئابوورى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق رایگه‌یاند، حكومه‌تى عیراق پابه‌نده‌ به‌وه‌ى مانگانه‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عیراق و هه‌رێم دابین بكات.

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژكاری ئابوورى سەرۆكى حكومه‌تى عیراق رایگه‌یاند “مووچه‌ى ته‌واوى فه‌رمانبه‌رانى عیراق، به‌ هه‌رێمیشه‌وه‌ به‌ یه‌ك پاكێج حسابكراوه‌ و حكومه‌ت پابه‌نده‌ به‌وه‌ى مانگانه‌ مووچه‌ى ته‌واوى فه‌رمانبه‌رانى عیراق و هه‌رێم دابینبكات”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “عیراق مانگانه‌ پێویستى به‌ زیاتر له‌ هه‌شت تریلیۆن دینار هه‌یه‌ ته‌نها بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌ هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه‌”.

باسى له‌وه‌شكرد “حكومه‌ت به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵدایه‌ بۆ ئه‌وه‌ى مانگانه‌ كێشه‌ى پاره‌ دروست نه‌بێت و داهاته‌كان رێكبخرێنه‌وه‌ و زیادیش بكرێن، له‌و كاته‌ى كه‌ گرفتى كه‌مى داهاتى نه‌وت هه‌یه‌”.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، مووچه‌ى مانگى حه‌وتى فه‌رمانبه‌رانى عیراق به‌هۆى نه‌بوونى پاره‌ى كاش، زیاتر له‌ 10 رۆژ دواكه‌وت، دواتریش به‌هۆیه‌وه‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم چه‌ند رۆژێك دواكه‌وت.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان