مهودا میدیا-
وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران بە ئاماژەدان بە توانا مووشەکییەکانی ئێران رایگهیاند، ئەگەر شەڕێک سەرهەڵبدات، چەکەکانمان لە هەموو روویەکەوە تەواو جیاواز دەبن لە رابردوو.
حسێن موحیبی، وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند “ئێران رۆژ بە رۆژ لە بواری هەموو چەکەکانی شەڕدا پێشکەوتن بەدەست دەهێنین و چەکەکانمان کە وردتر و وردترە، زیاتر بەرهەم دەهێنین وێرانکەرن و لە رووی تەکنەلۆژیاوە پێشکەوتووترە”.
وتیشى “ئەگەر شەڕێکی تر هەڵبگیرسێت، بە دڵنیاییەوە چەکەکانمان جیاواز دەبن لە رابردوو، ئەم جیاوازییە دەتوانێت لە نەوەی سەرە جەنگییەکان، وردبینی لێدان، مەودای مووشەکەکان، یان هەر بوارێکی تردا رەنگ بداتەوە”.
باسى لهوهشكرد “هەموو نەتەوەیەک هەوڵی بەرگریکردن لە بوون و سەروەت و سامانی خۆی دەدات و خۆی بە بەتوانا دەبینێت، لەم گۆڕەپانەدا سعودیە بە دڵنیاییەوە ناتوانێت یەمەن و ئەنساروڵا لەخۆبگرێت و لە هێرشەکانیان بە سەلامەتی بمێنێتەوە، وەک لە چەند رۆژی رابردوودا شاهیدی بووین، تا سعودیە زیاتر هێرش بکاتە سەرى، زیاتر تووشی چەندین لێدان دەبێت”.
ع