داهاتی سنووری سلێمانی (34%) كەمیكردووە

مەودا میدیا-

داهاتی هەفتەی رابردووی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین بڵاوکرایەوە کە بڕەکەی زیاتر لە حەوت ملیار دینار بووە و داهاتەکەش بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.

ماڵپەڕی شەفافیەت بڵاویکردەوە ” داهاتی هەفتەی رابردووی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین بڕی حەوت ملیار و 178 ملیۆن و 890 هەزار و 659 دینار بووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” داهاتی هەفتەی رابردووی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین 82%ی بەشێوەی نەختینە و 18%ی بەشێوەی چەک بووە”.

.كۆی داهاتی مانگی (7) تەمموزی سنووری سلێمانی (55 ملیار و 406 ملیۆن) دینار بووە

.كۆی داهاتی مانگی (6) حوزەیرانی سنووری سلێمانی (43 ملیار و 512ملیۆن) دینار بووە

.كۆی داهاتی مانگی (5) ئایاری سنووری سلێمانی (51 ملیار و 667ملیۆن) دینار بووە

.كۆی داهاتی مانگی (4) نیسان سنووری سلێمانی (43 ملیار و 405 ملیۆن) دینار بووە

.كۆی داهاتی مانگی مانگی (3) ئازاری سنووری سلێمانی (43 ملیار و 927 ملیۆن) دینار بووە

.كۆی داهاتی مانگی شوباتی سنووری سلێمانی (68 ملیار و 313 ملیۆن) دینار بووە

.كۆی داهاتی مانگی كانونی دووەمی سنووری سلێمانی (52 ملیار و 336 ملیۆن) دینار بووە

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان