مەودا میدیا-
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ئاشکرایکرد بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا، قۆناغێكی نوێ له سه‌قامگیریی سیاسیی و ئه‌منیی لە عیراق دەستپێدەکات.
فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند “چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه بیانییەکان مایه‌ی ئاهه‌نگگێڕان و دڵخۆشییه بۆ هه‌ر هاوڵاتییه‌كی دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ر كه خوازیاری سه‌روه‌ریی خاكی عیراق بێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بژارده‌ی سه‌ربازیی و تووندوتیژیی بۆ چەکداماڵینی گرووپە چەکدارەکان، چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌کە ناکات له به‌رژه‌وه‌ندیی ئارامی و سه‌قامگیریی وڵات‌دا نییە”.
ئەوەشی خستەڕوو “وەک سەرۆکی دەستەی حەشد بەردەوام دەبێت و جگە فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان (عەلی زەیدی)، هیچ کەس و لایەنێک ده‌سه‌ڵاتی لادان و دوورخستنه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی نییه”.
ب ح