تائێستا پێنج مووچەی بەشێک لە خانەنشینان خەرج نەکراوە

مەودا میدیا-

وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانیی کوردستان ئاشکرایکرد ئەو فەرمانبەرانەی کە ئەمساڵ خانەنشین بوون، تائێستا مووچەی چوار بۆ پێنج مانگیان پێنەدراوە.

سادق شێخ عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند “بەپێی یاسا کاتێک فەرمانبەرێک خانەنشین دەبێت، بەڵام بەهۆکارێک مامەڵەکەی دوادەکەوێت، پێویستە هەموو مووچەکانی بەسەریەوە بۆ بگەڕێندرێتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “یاساکە لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ نەکراوەو ئەو فەرمانبەرانەی کە مووچەشیان بۆ بەستراوە، مووچەی چوار بۆ پێنج مانگیان راگیراوە”.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەهۆی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینیی یەكگرتووی هەمواركراو، تەمەنی خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان لە 63 ساڵەوە کەمکرایەوە بۆ 60 ساڵ، بەمشێوەیە ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایان و فەرمانبەران خانەنشین بوون و لۆدێکی زۆر لەسەر فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانەنشین دروستبوو بۆ جێبەجێکردنی مامەڵەکانیان.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان