مەودا میدیا-
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ئاشکرایکرد ئەمەریکا دوای شکستهێنانی لە هێرشە سەربازییەکانیدا پەنای بۆ گەمارۆی ئابووری بردووە.
موحسین رەزایی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران رایگەیاند “گەرووی هورمز بە داخراوی دەمێنێتەوە تاوەکو ئەو کاتەی واشنتۆن رەفتارەکانی راست دەکاتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەر وڵاتێک بەشدار بێت لە سەپاندنی سزای ئابووری، وەک دوژمن مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، وەڵامی ئێران زۆر تووند دەبێت و رێگەنادەن یەک دڵۆپ نەوت لە کەنداوی فارسەوە هەناردە بکەن”.
ئەوەشی خستەڕوو “ئەمەریکا لە هێرشە سەربازییەکانیدا 100% تووشی شکست بووە و وڵاتانی عەرەبی چیتر متمانەیان بە چەکی ئەم٣ریکی نەماوە، زیاتر لە 50%ی کەناراوەکانی کەنداو لەژێر دەسەڵاتی ئێرانە و بەڕێوەبردنی گەرووەکە مافی تارانە”.
ب ح