مه‌ودا میدیا-
پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له‌سه‌ر رێگاى كه‌سنه‌زان له هه‌ولێر، بارهه‌ڵگرێك كۆنترۆڵى له ده‌ستداو به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلى شێلاو چه‌ند كه‌سێكیش بوونه‌ته قوربانى.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه، بارهه‌ڵگره‌كه به خێراییه‌كى زۆر خۆى له چه‌ند ئۆتۆمبێلێكى سه‌ر رێگاكه داوه و شێلاونى، دواتریش ئاگرى گرتووه.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، بارهه‌ڵگره‌كه هه‌شت ئۆتۆمبێلى شێلاوه و به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه و چه‌ند كه‌سێكیش برینداربوون.
پۆلیسى هاتوچۆ و رێكاریی هێڵكاریی بۆ رووداوه‌كه ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستى زانینى هۆكاری سه‌ره‌كى رووداوه‌كه.
ع