هەوڵەکان بۆ بە هەمیشەییکردنی گرێبەستەکان بەردەوامە

مەودا میدیا-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد کار بۆ ئەوە دەکەن لە چوارچێوەی بودجەی ساڵی 2027دا سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست بکرێنە هەمیشەیی هەوڵەکانیان بۆ پەسەندکردنی یاسای پلەبەندی مووچە و چارەسەرکردنی کێشەی ئەوانەی مووچەکانیان کەمە بەردەوامە.

محەمەد ئەبو عیس، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند “سەرۆکایەتیی پەرلەمان و وەزیری دارایی رەزامەندییان لەسەر داواکاریی بە هەمیشەییکردنی گرێبەستەکان لە سەرجەم وەزارەتەکان داوە، بەتایبەت گرێبەستەکانی وەزارەتی پەروەردە بە هەموو ناونیشانە جیاوازەکانیانەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بودجەی 2027، بڕگەیەکی تایبەت بە دەرماڵەی یاسای وەزارەتی پەروەردە لەخۆدەگرێت کە لە خولی پێشوودا دەنگی لەسەر دراوە، ئەمەش پەیوەستە بە مامۆستایان، کارگێڕییەکان و سەرجەم فەرمانبەرانی ئەو وەزارەتەکەوە، هەروەها بڕگەیەکیش بۆ دامەزراندنی هەمیشەییی پیشە تەندروستی و پزیشکییەکان بەپێی پلەکانی سڕینەوە و دروستکردن جێگیرکراوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “سەرۆکایەتیی پەرلەمان نووسراوێکی فەرمیی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە، بۆ ئەوەی یاسای پلەبەندی مووچە رەوانەی پەرلەمان بکرێت، سەرۆک وەزیران وەڵامی نووسراوەکەی داوەتەوە کە یاساکە لەلایەن حکومەتەوە لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدایە، و لە نزیکترین کاتدا و پاش چارەسەرکردنی بەربەستە یاساییەکان پەسەند دەکرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان