مهودا میدیا-
سهرۆك كۆمارى ئێران رایگهیاند، بەرگریکردن لە وڵاتەکەمان مافێکی رەوایە و ئێمە ئەو مافەمان بەکارهێنا، بهڵام دهستپێشخهرى جهنگ نهبووین.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران رایگهیاند “بەرگریکردن لە وڵاتەکەمان مافێکی رەوایە و ئێمە ئەو مافەمان بەکارهێنا، ئێمە لە پێگەی لاوازیدا نین و زۆر باش دەزانین چۆن بەرگریی لە خۆمان بکەین”.
باسى لهوهشكرد “ئێمە دەستپێشخەری جەنگ نەبووین، بەڵکو بەهێزەوە رووبەڕووی دەستدرێژیکاران بووینەوە و بەرگریمان لە خۆمان کرد”.
ئهوهشى خستهڕوو “بیرمان دێتەوە کە لە شەڕێکدا کە بەسەر وڵاتەکەماندا سەپێندرا، سەرکردە ژیرەکەمان و کۆمەڵێک فەرماندە و زانا و خوێندکار و کەسانی بێتاوانمان بە نیعمەتە گەورەکەی شەهیدبوون گەیشتن”.
ع