مەودا میدیا-
بەپێی راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، هەر شۆفێرێك لە كاتی وەستان و پاركینگدا ئۆتۆمبێلەكەی لە شوێنی هەڵە رابگرێت، راستەوخۆ دەستی بەسەردا دەگیرێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەنراوەكەیدا دەڵێت “لە پێناو رێكوپێكی شەقامەكان و ئاسانكاریی هاتوچۆ، پێویستە شۆفێران لە كاتی وەستان و پاركینگدا، تەنها لە شوێنە گونجاوەكان بوەستن و دوور بكەونەوە لە رێگریكردن لە رووبەری هاتوچۆی ئۆتۆمبیلەكان و وەستان بە شێوەی دوو ریز ئۆتۆمبێل بە تەنیشتی یەكەوە”.
دەشڵێت “تیمەكانمان بەشێوەیەكی مەیدانی لە ئەركدان و ناچار دەبن دەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەدا بگرن كە پێچەوانەی رێنماییەكان سەرپێچی دەكەن”.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات “پابەندبوونی شۆفێران بە یاسا و رێنماییەكانی هاتوچۆ، لە لایەك دوریان دەخاتەوە لە رێكار و سزای یاسایی و لە لایەكی تریشەوە زامنی پاراستنی گیانی هاوڵاتییان و سەلامەتیی شۆفێرانە لە سنوورەكەدا”.
ئ پ