مەودا میدیا-
لە گەرمیان نرخی گۆشت تا ئێستا وەك خۆیەتی و گۆشتفرۆشێكیش دڵنیایی دەدات لەوەی كە بۆ ئەم جەژنە بە هیچ شێوەیەك نرخی گۆشت گران نابێت و وەك خۆی دەمێنێتەوە.
عومەر سلێمان، خاوەنی یەكێك لە دووكانەكانی گۆشتفرۆشی بە مەودا میدیای راگەیاند” پێشتر نرخی گۆشت چۆن بووە ئێستاش هەر وایە و تا جەژنیش هەر وەك خۆی دەمێنێتەوە و هیچ نرخێكی ناچێتە سەر”.
وتیشی” ئێستا نرخی یەك كیلۆ گۆشتی بەرخ و كاوڕ 21 هەزار دینارە، یەك كیلۆ گۆشتی نەرمەی گوێرەكە بە 19 هەزار دینارە و بە ئێسقانیشەوە 15 هەزار دینارە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد” هەموو گۆشتفرۆشەكان هەریەكە و نزیكەی 70 بۆ 80 سەر ئاژەڵیان كڕیوە و دایان ناوە بۆ رۆژانی پێش جەژن سەری ببڕن، بۆیە رێككەوتوون لەسەر ئەوەی كە بە هیچ شێوەیەك نرخی گۆشت بەرزنەكەنەوە تا هاوڵاتییانی هەژار و داهاتمامناوەند بتوانن بیكڕن”.
ئ پ