مه‌ودا میدیا-
نرخى گۆشتى مریشك به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو هه‌رزانبووه، هۆكاره‌كه‌شى زۆرى مریشكه له كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان.
كاروان جه‌بار، مریشكفرۆش له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “نرخى یه‌ك كیلۆ مریشكى زیندوو له دوكانه‌كان بۆ مریشك ناسك تا 3 كیلۆ و 500، كیلۆى به 2300 بۆ 2400 دیناره”.
وتیشى “هۆكارى هه‌رزانبوونى نرخى مریشك ئه‌وه‌یه مریشكێكى زۆر له كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان هه‌یه، ئه‌وه‌ش وایكردووه خستنه‌ڕوو زیاتر بێت له خواست”.
ئه‌وه‌شى خسه‌ڕوو “هه‌ركات مریشك له كێڵگه‌كان كه‌مبێته‌وه، نرخه‌كه‌شى گران ده‌بێت، هه‌ربۆیه هه‌رزانبوون یان گرانبوونى نرخى مریشك په‌یوه‌ندیی به خواست و خستنه‌ڕوو هه‌یه”.
له هه‌رێمى كوردستان ساڵانه سه‌رو 200 هه‌زار تۆن مریشك به‌رهه‌مده‌هێنرێت، به‌ڵام پێویستى ناوخۆ كه‌متر له 70 هه‌زار تۆنه.
ع