پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران لە بودجەدا جێگیر دەکرێت

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتیی بودجە لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پرۆسەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران ئاشکرایکرد پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران لە بودجەی 2027دا جێگیر دەکرێت.

ماکوان جەمیل، بەڕێوەبەری گشتیی بودجە لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم رایگەیاند “پێویستە هەموو وەزارەتەکان تاوەکو (2026/10/1) لیستەکانیان رادەستی وەزارەتی دارایی بکەن بۆ ئەوەی مافەکانیان لەگەڵ بەغدا مسۆگەر بکرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بڕیارەکە هەموو ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە کە لە دوای کۆتایی ساڵی 20215 و سەرەتای 2016وە بەهۆی قەیرانی داراییەوە پلەبەرزکردنەوەیان راگیرابوو”.

ئەوەشی خستەڕوو “پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی (پلە 10) تاوەکو (پلە 4) لەچوارچێوەی وەزارەتەکاندا جێبەجێ دەکرێت، بەڵام (پلەکانی 3 تاوەکو (پلە 1) لە چوارچێوەی میلاکاتی وەزارەتی داراییدا ئەنجام دەدرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان