مەودا میدیا-
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد تاران و مەسقەت گەیشتوونەتە رێككەوتن لەبارەی گەرووی هورمز، بەڵام جێبەجێ ناکرێت تاوەکو ئەمەریکا پابەند دەبێت لێکتێگەیشتنەکەی لەگەڵ ئێران.
کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند “هێشتا گەرووی هورمز بە داخراوی ماوەتەوە، بەڵام تێپەڕبوونی هەر کەشتییەک بە گەرووەکەدا بە هەماهەنگی تاران دەبێت، پەلە ناکەم لە کردنەوەی گەرووی هورمز و بەردەوام دەبن لە رووبەڕوبوونەوەی هەرەشەکان”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هێزە چەکدارەکان سەرپەرشتی تەواوی جووڵەکان دەکەن لە گەرووی هورمز، ئەو دەنگۆیانەش رەتدەکەنەوە کە باس لە تێپەربوونی کەشتییەکان دەکات بەبێ هەماهەنگی ئێران”.
ئەوەشی خستەڕوو “ئێران ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی دانووستانەکان دەربڕیوە، بەڵام ئەمەریکا جێبەجێکردنی پابەندبوونەکانی راگرتووە”.
ب ح