مەودا میدیا-
بەپێی لێدوانێكی وەزیری دەرەوەی توركیا، هاوپەیمانی مەككە كار لەسەر داڕشتنی نەخشەڕێگایەك دەكات بۆ ئەوەی زەمینە خۆش بكات بۆ بەشداریكردنی وڵاتانی دیكەش لە رێككەوتننامەی بەرگریی هاوبەش، كە بە هاوپەیمانيی مەككە ناسراوە”.
هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا جەختی كردەوە كە ئەم هاوپەیمانێتییە بە مەبەستی فراوانبوون دامەزراوە، هەر بۆیە دەبێت لە بنچینەوە بە بەهێزی و دامەزراوەیی بنیات بنرێت، هاوكات سعودیە و پاكستان هەمان پەرۆشییان بۆ پتەوكردنی هەیە”.
لێدوانەكەی وەزیری دەرەوەی توركیا لە میانی یەكەمین كۆبوونەوەی لیژنەی سەرەكیی هاوپەیمانێتییەكە لە ئیستەنبووڵ هات، كە بە بەشداریی وەزیرانی دەرەوە و بەرگری و فەرماندەكانی سوپای توركیا، سعودیە و پاكستان بەڕێوەچوو.
بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی سعودیە، بڕیار دراوە بارەگای سكرتاریەتی گشتیی هەمیشەیی هاوپەیمانێتییەكە لە سعودیە بێت، هەروەها پاكستان بۆ ماوەی سێ ساڵ سەرۆكایەتیی سكرتاریەتەكە دەگرێتە ئەستۆ.
هاوكات شازادە خالید بن سەلمان، وەزیری بەرگریی سعودیە، رایگەیاند” پێداگرن لەسەر جێبەجێكردنی بڕگەكانی رێككەوتننامەكە بە شێوازێك كە تەواوكاریی سیاسی و بەرگریی هاوبەش بەهێز بكات و سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەكە بپارێزێت”.
ئ پ