مه‌ودا میدیا-
له مانگى ئادارى ئه‌مساڵ، به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى غاز، نرخى نان له هه‌شت نانه‌وه بۆ شه‌ش نان گرانكرا، به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى چاره‌سه‌ربوونى غاز، هێشتا حكومه‌ت و چاودێریی بازرگانیی نه‌یانتوانیوه نان هه‌رزان بكه‌نه‌وه.
مانگى ئادار قه‌یرانى غاز دروستبوو، نرخى غازیش گرانبوو، به‌هۆیه‌وه نانه‌واخانه‌كان وه‌ك هه‌ڵوێستێك نرخى نانیان له هه‌شت نانه‌وه به هه‌زار بۆ شه‌ش نان گرانكرد.
له ئێستادا غاز ئاسایی بووه‌ته‌وه و نرخه‌كه‌ش له بازرگانیی هه‌رزانبوو، به‌ڵام چاودێریی بازرگانیی و حكومه‌ت نه‌یانتوانیوه نان به نانه‌واخانه‌كان هه‌رزان بكه‌ن.
سه‌روان عه‌زیز، غازفرۆش به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئێستا نانه‌واخانه‌كان رۆژانه چه‌ند بتڵ غازیان پێویست بێت بۆیان دابین ده‌كرێت به نرخى 8500 دینار بۆ هه‌ر بتڵێك و هیچ كێشه‌یه‌ك بوونى نییه”.
هاوڵاتییان نیگه‌رانن له‌وه‌ى كاتێك نرخى خۆراك و كه‌لوپه‌ل و پێویستییه‌ك گران ده‌بێت، دواتر به قورسى هه‌رزان ده‌كرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش چاودێریی بازرگانیی و حكومه‌ت به هۆكار ده‌زانن.
ع