مه‌سعود پزیشكیان هۆشداریی له‌ خراپى دۆخى وڵاته‌كه‌ى ده‌دات

مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆك كۆمارى ئێران رایگه‌یاند، دۆخێكى خراپى ئابوورى رووى له‌ تاران و خه‌ڵكى وڵاته‌كه‌ كردووه‌، ده‌شڵێت، ئێمه‌ ته‌نها له‌ لایه‌نه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ شه‌ڕمان نییه‌.

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران رایگه‌یاند “گرنگترین گۆڕەپانی جەنگی ئەمڕۆ بۆ وڵاتەکەی، بوارەکانی ئابووری و بژێویی خەڵکە و جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئێران لەناو جەنگێکی هەمەلایەنەدایە و ململانێکان تەنها لە جەنگی مووشەکەکاندا کورت نابنەوە”.

وتیشى “دوژمن گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی کە بە هێرشی سەربازبی ناتوانێت گەلی ئێران ناچار بە خۆبەدەستەوەدان بکات”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “لە گۆڕەپانی سەربازیدا هێزە چەکدارەکان بەهێزەوە بەرگریی لە وڵات دەکەن، بەڵام ئەگەر فشارە ئابوورییەکان ببنە هۆی دروستبوونی ناڕەزایەتیی کۆمەڵایەتیی و ئەو ناڕەزایەتییانەش تەشەنە بکەن، ئەوا لەوانەیە ئەو سەرمایە گەورەیەی کە خەڵک بۆ پاڵپشتیی سیستەمەکە دروستیان کردووە، زیانی پێ بگات”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان