مەودا میدیا-
كۆمپانیای تیك تۆك كۆمەڵێك گۆڕانكاری نوێی راگەیاند كە بۆ بەرزكردنەوەی ئەزموونی بەكارهێنەر داڕێژراون، لەوانەش كۆمێنتی دەنگی، راپرسی و توانای بڵاوكردنەوەی چەندین وێنە لە كۆمێنتەكاندا.
كۆمپانیاكە رایگەیاندووە” بەم زووانە كۆمێنتی دەنگی بۆ بەكارهێنەرانی سەروو ساڵ 18 بەردەست دەبێت، ئەمەش رێگەیان پێدەدات لە ژێر هەر ڤیدیۆیەكدا پەیامی دەنگی تا 60 چركە تۆمار بكەن، كە دواتر هەر كەسێك دەتوانێت كلیك بكات بۆ گوێگرتن لێی”.
هەروەها پلاتفۆرمەكە رێگە بە بەشداربووان دەدات كە راپرسی كۆمێنت لە بەشی كۆمێنتەكانی پۆستەكانیان دروست بكەن و تا پێنج بژاردە پیشان بدەن و راستەوخۆ لە كۆمێنتەكاندا بەدواداچوون بۆ ئەنجامەكان بكەن”.
ئەم تایبەتمەندییە لە ئێستادا بۆ بەكارهێنەران لە سەرانسەری جیهان بەردەستە دوای ئەوەی كە ئەپی تیكتۆك نوێ دەكەنەوە.
نوێكردنەوەی سێیەم پەیوەندی بە ژێرنووسی وێنەكانەوە هەیە، ئێستا بەكارهێنەران دەتوانن وێنەی راستەوخۆ لە رۆڵی كامێراكانەوە باربكەن، وێنەكان كە جوڵە و دەنگ لەخۆدەگرن بۆ چەند چركەیەك پێش و دوای گرتنی وێنەكە، ئەم تایبەتمەندییەش لە ئێستادا بەردەستە.
هاوكات پلاتفۆرمەكە ژمارەی ئەو وێنانە زیاد دەكات كە دەتوانرێت بە یەك كەپشن بڵاوبكرێتەوە بۆ نۆ وێنە، بە فۆرماتێكی كارۆسێل، چاوەڕوان دەكرێت مانگی داهاتوو بڵاوبكرێتەوە.
ئەم زیادكردنانە بەشێكن لە زنجیرە نوێكارییەكانی ئەم دواییەی تیك تۆك، كە توانای حجزكردنی گەشتكردنی راستەوخۆ لە رێگەی پلاتفۆرمەكەوە هەیە لەگەڵ زیادكردنی “لۆكاڵ فید” كە فیدێكی ناوخۆیییە و ئامانجی زیادكردنی بەشداریكردنە بە پشتبەستن بە شوێنی جوگرافی بەكارهێنەر.
ئ پ