یەك بەرمیل نەوت دەبێتە 40 بۆ 50 دۆلار

مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی بەرپرسێكی باڵای ئەمەریكا، لە كاتی كۆتاییهاتنی ململانێی سەربازی لەگەڵ ئێران، نرخی نەوت بۆ نێوان 40 بۆ 50 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك دادەبەزێت، ئەمەش بەهۆی سەقامگیربوونی بازاڕەكان و زیادبوونی پێداویستییەكانی جیهان.

سكۆت بیسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمەریكا رایگەیاند” پێشبینیی دەكەن كۆتاییهاتنی گرژییەكان دەبێتە هۆی هاتنی نەوتی خاوی زیادە بۆ بازاڕەكان، پێدەچێت زیادەیەكی بەرچاوی دابینكردن دروست بكات كە فشاری دابەزین لەسەر نرخەكان دروست بكات”.

وتیشی” نزمبوونەوەی نرخی وزە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی فشارەكانی هەڵاوسان و دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی داهاتی گەنجینەی ئەمەریكا، كە بەم دواییە بەهۆی نیگەرانییەكان لە كاریگەریی بەرزی نرخی نەوت لەسەر تێچووی قەرزكردن بەرزبووەتەوە”.

پێشبینییەكەی بیسێنت لە كاتێكدایە كە نرخی نەوتی خاو بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە بەهۆی مەترسییەكانی دابینكردنی وزە و گواستنەوەی كەشتیوانی لە رێگەی گەرووی هورمزەوە و نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنتیش بە نزیكەی 95 دۆلار و 62 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت، دوای ئەوەی لە سەرەتای هەفتەی رابردوودا گەیشتە 97 دۆلار و 60 سەنت.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان