بەقایی: ئەمەریکا هۆکاری تێکچوونی دۆخی هورمزە

مەودا میدیا-

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد بەهۆی هێرشەکانی ئەمەریکاوە بەرزبوونەوەی نرخ و ناسەقامگیریی وزە رووی لە بازاڕەکانی جیهان کردووە.

ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند “گەرووی هورمز تاوەکو 28ی شوبات بەتەواوی کراوە بووە، بەڵام هێرشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل هاتوچۆیان لە گەرووەکە پەکخست”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەمەریکا هەوڵدەدات تێچووی ئاڵۆزییەکانی ئێستا بەسەر جیهاندا ساغ بکاتەوە و ئێران بە بەرپرسیار لەو دۆخە پیشان بدات”.

ئەوەشی خستەڕوو “ئەمەریکا جەنگەکەی دەستپێکردووە، بەڵام چاوەڕێی ئەوەیە هەموو جیهان تێچووەکەی بدات، لە کاتێکدا ئێران وەک هۆکاری ئەم پشێوییە نیشان دەدات”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان