پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە

مەودا میدیا-

ئەمڕۆ کاتژمێر 1:00ی دوانیوەڕۆ پەرلەمانی عیراق کۆبوونەوەی ژمارە (16)ی ساڵی یەکەمی یاسادانان و وەرزی دووەم ئەنجامبدات و خوێندنەوەی یەکەم بۆ سێ پڕۆژەیاسا دەکات.

فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عیراق بڵاویکردەوە “خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای چوونەپاڵ رێککەوتننامەی بنەڕەتیی رێکخراوی گەشەپێدانی ژنان لە وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی دەکات کە لەلایەن لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشنیازکراوە و لە دوو ماددە پێكهاتووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای هەموارکردنی یەکەمی یاسای مامەڵەکردن بە کەرەستە کشتوکاڵییەکان ژمارە (46)ی ساڵی 2012 (لەلایەن لیژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و ژینگە و زۆنگاوەکان، بە هاوکاری لێژنەی یاسایی، کە لە 8 ماددە پێكهاتووە)”.

ئەوەشی خستەڕوو “خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای شەراکەت لەنێوان کەرتی گشتیی و کەرتی تایبەتدا دەکرێت کە (لەلایەن لیژنەی ئابووری و پێشەسازیی و بازرگانی، کە لە 27 ماددە پێكهاتووە)”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان