مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی شارەزایانی كەشناسی سبەینێ لە هەرێمی كوردستان پلەكانی گەرما بە رێژەی چوار بۆ پێنج پلە دادەبەزن و كەشوهەوایەكی فێنكی پایزە روو دەكاتە ناوچەكە.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند” سبەینێ چوارشەممە 9/9/2026، لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام بەراورد بە رۆژانی رابردوو پلەكانی گەرما بە رێژەی چوار بۆ پێنج پلە نزم دەبنەوە”.
وتیشی” هەرچەندە خێرایی با ئاسایی دەبێت، بەڵام ئەگەری ئەوەش هەیە كە ئاسمان ناروون بێت ولەگەڵیشیدا كەمێك خۆڵبارین درووست ببێت، بەڵام ئەگەر هەشبێت كاریگەرییەكی ئەوتۆ درووست ناكات”
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد” بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بۆ سبەینێ لە شارەكانی هەرێم بەمشێوەیەیە، هەولێر 36 بۆ 37 پلە، سلێمانی 34 بۆ 35 پلە، دهۆك 35 پلە، هەڵەبجە 36 بۆ 37 پلە، كەركوك 37 پلە، كەلار 38 پلە، پێنجوێن 29 پلە، سۆران 34 بۆ 35 پلە، چەمچەماڵ 35 پلە و ناحیەی حاجی ئۆمەران 26 پلە”.
ئ پ