عەبدوڵڵا شێرکاوەیی: زمانی هەڕەشە خزمەت بە عیراق ناکات

مەودا میدیا-

وتەبێژی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان ئاشکرایکرد نیگەرانن لە راگەیەندراوەکەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عیراق، چونکە زمانی هەڕەشە و سەپاندن خزمەت بە گەلانی عیراق و پرۆسەی سیاسیی ناکات.

عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، وتەبێژی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند “کورد هاوبەشێکی سەرەکی و هەرێمێکی یاسایی و خاوەن پێگە و مافی دەستوورییە، ناکرێت بە میزاج یان دروستکردنی کۆسپ و بەربەست مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەرێمی کوردستان تەنها سنوور و جوگرافیا نییە، بەڵکوو نیشتمانی نەتەوەیەکی خاوەن کەرامەت و مێژوویەکی پڕ لە قوربانی و دەریایەک خوێن و خەبات و شەهیدە”.

ئەوەشی خستەڕوو “پێویستە هێز و لایەنە کوردییەکان یەکڕیز و یەکهەڵوێست بن، چونکە پارێزگاریکردن لە نەتەوە و خاک و ئایین ئەرکێکی ئایینی و نیشتمانیی گەورەیە و بەشێکە لە دینداری و پێویستییەکی هەنووکەیی بزاڤی نەتەوەییە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان