سروه‌ محه‌مه‌د: له‌ بودجه‌ى 2027 پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم جێگیرده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عیراق له‌ فراكسیۆنى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌رێم ئاماده‌یه‌ 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌ بداته‌ به‌غدا له‌به‌رانبه‌ر به‌نزینى 450 دینارى.

سروه‌ محه‌مه‌د، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له‌ فراكسیۆنى یه‌كێتیی رایگه‌یاند “ئێمە لە وەفدی هەرێم ئامادەین رۆژانە 50 هەزار بەرمیل نەوت بدەینە بەغدا بەرامبەر دابینکردنی بەنزینی 450 دیناری، بەڵام وەزیری نەوتی عیراق موزایەدەمان پێوە دەکات و پێشنیازی 50 هەزار و 140 هەزار بەرمیلیی رەتکردووەتەوە”.

وتیشى “وەزارەتی دارایی عیراق بە فەرمیی داوای لیستی پلەبەرزکردنەوەی لێ کردووین بۆ ئەوەی خەرجییەکەی بخاتە سەر بودجە، ئێمە یادداشتێکمان بە واژۆی زیاتر لە 200 پەرلەمانتارەوە پێشکەش کردووە بۆ گەڕاندنەوەی مافی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانى هه‌رێم”.

باس له‌وه‌شكراوه‌ “هیچ کێشەیەک لە بەردەم مووچەی مانگی 9 نەماوە و لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دابەش دەکرێت، دوای پەسەندکردنی بودجەی 2027، گرفتی مووچەخۆرانمان بە یەکجاری چارەسەر بووە و دووبارە نابێتەوە”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان