مه‌ودا میدیا-
عەلی عەبدوڵڵاهی، فەرماندەی بارەگای خاتەمولئەنبیا رایگه‌یاند “لە حاڵەتی هێرشکردنە سەر کەشتییە ئێرانییەکان، بە توندی بنکە و بەرژەوەندییەکانی ئەمه‌ریکا لە ناوچەکە دەکەینە ئامانج”.
باسى له‌وه‌شكرد “سوپای تێرۆریستی ئەمه‌ریکا هەڕەشەی به ئامانجگرتنی سێ کەشتیی نەوتکێشی ئێرانی کردووە”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “هەر پەلامارێک بکرێتە سەر کەشتییە ئێرانییەکان، هێزە چەکدارەکانی ئێران بەشێوەیەکی فراوان و توند وەڵام دەدەنەوە و ده‌ست له هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كى ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه ناپارێزین”.
ئه‌و فه‌رمانده‌ى باره‌گاى خاته‌مولئه‌نبیا وتیشى “وەڵامدانەوەکەی ئێران بە شێوەی دروستکردنی ئامانجی گەورە دەبێت لەسەر بنکە سەربازییەکان و سەرجەم بەرژەوەندییەکانی ئەمه‌ریکا لە تەواوی ناوچەکەدا”.
ع