مەودا میدیا-
بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمزی بەریتانی، ئەمەریكا داوای لەو كەشتییە نەوتهەڵگرانە كردووە كە بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن، تەنیا لە كاتێكی دیاریكراودا بە گەرووەكەدا بپەڕنەوە بۆ ئەوەی پارێزگاری سەربازییان بۆ دەستەبەر بكرێت.
راپۆرتەكە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە “دیاریكردنی كات بۆ پەڕینەوەی كەشتییەكان لەلایەن ئەمەریكاوە، دوای پەرەسەندنی هێرشەكانی ئێران بۆ سەر ئەو كەشتیانە دێت كە شەوانە بە گەرووەكەدا دەپەڕنەوە و دەكرێنە ئامانج”.
باسی لەوەش كردووە “ئەو پێشهاتە هاوكاتە لەگەڵ ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەكەن كە یاخیبووانی حوسییەكانی هاوپەیمانی ئێران لە یەمەن رۆژی هەینی گەیشتوونەتە دوورگەی ستراتیژی پەریم لە گەرووی بابولمەندەب كە ئامانج لێی كۆنترۆڵكردنی هێڵی كەشتیوانی جیهانییە”.
ئەوەش لە كاتێدایە كە بەپێی وتەی مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران “وڵاتەكەی كۆتاییهێنانی بە گەمارۆكان كردووەتە مەرجی كردنەوەی گەرووی هورمز”.
ئ پ