رەزایی: مەرجەکانمان گەیشتووەتە دەست ترەمپ

مەودا میدیا-

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ئاشکرایکرد لە رێگەی نێوەندگیرەکانەوە تاران سێ مەرجی سەرەکی بۆ راگرتنی جەنگ ئاڕاستەی سەرۆکی ئەمەریکا کردووە.

موحسین رەزایی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران رایگەیاند “راوێژ و گفتوگۆکانیان لەگەڵ نێوەندگیرانی قەتەری و پاکستان بەردەوامە و تاران مەرجە بنەڕەتییەکانی خۆی بۆ دانووستاندن و کۆتاییهێنان بە جەنگ پێڕاگەیاندوون و چاوەڕوانی وەڵامی ئەمەریکایە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “مەرجەکانی ئێران پێکهاتوون لە کۆتاییهێنان بە جەنگ لە هەموو بەرەکاندا، ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکانی ئێران لە دەرەوە و هەڵگرتنی تەواوەتیی گەمارۆی دەریایی لەسەر بەندەرەکانیان، بەڵام سوپای پاسداران بۆ جەنگێکی چارەنووسساز ئامادەیە و خاڵە لاوازەکانی هێزەکانی ئەمەریکا دەزانێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “هێرشە سەربازییەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل ماف بە تاران دەدەن کە بڕیاری کشانەوە لە پەیماننامەی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی بدات، بەڵام هێشتا بڕیاری فەرمیی بۆ دەرچوون لە پەیماننامەکە نەداوە و ئەم پرسە بەستراوەتەوە بە رەفتاری داهاتووی ئەمەریکاوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان