مەودا میدیا-
رێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعه سەبارەت بە کشانەوەى هێزەکانى هاوپەیمانان لە عیراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد 30ى ئەیلول، وێستگەیەکە بە خۆشی و شادییەوە چاوەڕوانی دەکەن.
موقتەدا سەدر، رێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعه رایگەیاند “نابێت کشانەوەی هاوپەیمانان ببێتە دەروازەیەک بۆ دەستوەردانی نوێی هەرێمیی یان نێودەوڵەتیی لە کاروباری ناوخۆی عیراق”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “30ى ئەیلوول وادەیەکی گرنگە بۆ عیراق، هیواخوازن کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان ببێتە سەرەتای قۆناغێکی نوێ لە سەقامگیری و بوژانەوەی وڵات”.
ئەوەشی خستەڕوو ” کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانانلە عیراق دەکرێت ببێتە سەرەتایەک بۆ بوژانەوەی وڵات و کۆتاییەک بۆ هەر گەندەڵکار و زۆردارێک”.
ب ح