مەودا میدیا-
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل سەبارەت بە لێدوانەکانی سەرۆکی کاتیی سوریا لەسەر بەرزاییەکانی جۆلان ئاشکرایکرد سوپای وڵاتەکەی لە چیای شێخ (حەرموون) و لە ناوچەی ئەمنیی ناو سوریا ناکشێتەوە.
یسرائیل کاتز،وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند “بەرزاییەکانی جۆلان بەشێکی دانەبڕاوە لە خاکی وڵاتەکەیان و بۆ هەمیشە لەژێر سەروەریی تەواوی دەوڵەتی ئیسرائیلدا دەمێنێتەوە”.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سوریا لە کۆبوونەوەی ساڵانەی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند “بەرزاییەکانی جۆلان بەشێکی دانەبڕاوە لە خاکی سوریا و هیچ وڵاتێک ناتوانێت دەستکاریی شەرعییەتی دەوڵەتەکە و سەروەریی یاسا نێودەوڵەتییەکان بکات”.
ب ح