مه‌ودا میدیا-
كۆمپانیاكانی (دانه‌غاز)و (هیلال) كه گرێبه‌ستی به‌رهه‌مهێنانی غازیان له كێڵگه‌ی (كۆرمۆر) هه‌یه، ئاشكرایان كرد ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ده‌ستیانكردووه به ناردنی غازی سروشتیی له كێڵگه‌ی (كۆرمۆر)ه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق.
له راگه‌یه‌ندراوێكیاندا هاتووه ” ناردنى غاز به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنێك بووه به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتیكردن له به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با له عیراقدا”.
به‌پێی رێككه‌وتنێك كه كانونی یه‌كه‌می رابردوو له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كاره‌بای عیراق كراوه، ده‌بێت رۆژانه 100 ملیۆن پێ سێجا ستانداردی غازی سروشتیی له كۆرمۆره‌وه ره‌وانه‌ی وێستگه‌ی كاره‌بای (تازه) له پارێزگای كه‌ركوك بكه‌ن، ئه‌مه‌ش وه‌كو سه‌ره‌تا بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ.
باسیان له‌وه‌كردووه “ناردنی غاز بۆ كه‌ركوك دوای ئه‌وه هاتووه پرۆژه‌ی فراوانكردنی (كۆرمۆر 250) ته‌واوكراوه‌و له ئۆكتۆبه‌ری 2025وه كه‌وتوه‌ته بواری خزمه‌تكردنه‌وه، توانای به‌رهه‌مهێنانی دامه‌زراوه‌ی كۆرمۆری به‌رێژه‌ی 50% به‌رزكردوه‌ته‌وه‌و گه‌یاندویه‌تییه 750 ملیۆن پێ سێجای رۆژانه، ئه‌مه‌ش وایكردووه بڕێكی زیاتر له غاز بگاته بازاڕه خۆجێییه‌كان له رێگه‌ی تۆڕی بۆرییه‌كانه‌وه”.
ع