کۆڵبەرێکی تر بە تەقەی هێزەکانی ئێران گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا-

هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی سەلاسی باوەجانی تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا یەکێک لە کۆڵبەرەکان گیانی لەدەستدا.

کۆڵبەر نیوز بڵاویکردەوە “کۆڵبەرەکە ناوی (محەمەد سدیق ئەولی)ە خەڵکی گوندی (ئەنجیر بۆس)ی سەلاسی باوەجانییە و لە ئەنجامی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە”.

ئەمە لە کاتێکدایە، ساڵی رابردوو بە کۆی گشتیی (57) کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی ئێران، هەرسەی بەفر، سەرمابردن، تەقینەوەی مین و کەوتنەخوارەوە لە شاخەکان گیانیان لەدەستداوە.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان