مەودا میدیا-
فەرماندەی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا پاڵپشتی خۆی بۆ سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی دەربڕی و ئاشکرایکرد تاوەکو خاک و ئاسمانی ئێران هەڕەشەی لەسەر بێت، ناوچەکە ئارامی بەخۆیەوە نابینێت.
عەلی عەبدوڵڵاهی، فەرماندەی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا رایگەیاند “تاوەکو ئاسایش و خاک و ئاسمانی ئێران هەڕەشەیان لەسەر بێت، دەستدرێژیکار و هیچ وڵاتێکی پاڵپشتی ئەمەریکا، ئاسایش بەخۆیانەوە نابینن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بە یەکڕیزیی هێزە چەکدارەکان، خەڵک و حکومەتی ئێران، تۆڵەسەندنەوەی خوێنی رێبەری باڵای پێشوویان و منداڵانی میناب بەردەوام دەبێت”.
ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی رابردوو مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە سەکۆی نەتەوەیەکگرتووەکان وتاری وڵاتەکەی پێشکەش کرد و رایگەیاند “تاران ئامادەی گفتوگۆیە، بەڵام دەبێت ئەمەریکا بزانێت کە زمانی زۆرەملێ قبوڵ ناکەن”.
ب ح