ترەمپ پێشنیازێكی ئێرانی بۆ ئاگربەست رەتكردەوە

مەودا میدیا-
رۆژنامەی ووڵ ستریت جۆرناڵ بە پشتبەستن بە بەرپرسانی ئەمەریكا بڵاویكردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی وڵاتەكە پێشنیازێكی ئێرانی بۆ ئاگربەست بۆ ماوەی حەوت رۆژ رەتكردووەتەوە.

رۆژنامەكە لە زاری بەرپرسانەوە بڵاویكردووەتەوە” ترەمپ لە كۆبوونەوە تایبەتەكاندا گومانی خۆی دەربڕیوە سەبارەت بە ئەگەری جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان لەلایەن ئێرانەوە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە” واشنتۆن و تاران بەردەوامن لە دانوستان لە رێگەی نێوەندگرانەوە لەسەر چەند بابەتێك لەوانە مەلەفی ئەتۆمی”.

باسی لەوەشكردووە” هەوڵەكانی ئەمەریكا بۆ دڵنیابوون لە تێپەڕبوونی سەلامەتی تانكەرەكان لە رێگەی گەرووی هورمزەوە، ئەگەرەكانی گەیشتن بە رێككەوتنی كەمكردووەتەوە، هاوكات ئەمەریكا، ئێران و ناوەندەكانی ئاگاداركردووەتەوە كە ترەمپ بەنیازی لابردنی گەمارۆی دەریایی نییە”.

بە وتەی ئەو بەرپرسانە” ئەمەریكا پێی وایە فشارە ئابوورییەكان تاران ناچار دەكات رێككەوتنێك واژۆ بكات، هەرچەندە هەڵوێستی ترەمپ دەكرێت بگۆڕێت لەگەڵ بەردەوامبوونی ململانێكان و رەنگە كاریگەری ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی لەسەر بێت”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان