مه‌سعود بارزانى: لە کوردستاندا بەقەد پێویست پێشمەرگە و قارەمان و گیانفیدا هەن بەرگریی لە خەڵک و خاکی کوردستان بکەن

مه‌ودا میدیا-

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، به‌هۆى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له‌ عیراق و هه‌رێم په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌.

بارزانى ده‌ڵێت “دەمەوێت خەڵکی خۆشەویستی کوردستان لەوە دڵنیا بکەمەوە کە هەماهەنگییەکی زۆر باش لەگەڵ حکومەتی عیراقی فیدڕاڵدا هەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر جۆرە هەڕەشە و مەترسییەک، جا ئەو هەڕەشەیە لەژێر ناوی داعشدا بێت یان هەر ناوێکی تر”.

باسى له‌وه‌شكردوه‌ “هەر کەسێک و لایەنێکیش خەیالی ئەوەی هەبێت ببێتە هەڕەشە و زیان بە سەقامگیریی هەرێمی کوردستان بگەیەنێت، با بزانێت لە کوردستاندا بەقەد پێویست پێشمەرگە و قارەمان و گیانفیدای وڵات هەن کە بەرگریی لە خەڵک و خاکی کوردستان بکەن و هەموو هەڕەشە و دەستدرێژییەک تێکبشکێنن”.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو “هێزی پێشمەرگەی کوردستانیش کە رەگی لە مێژووی خەباتی رزگاریخوازی کوردستاندا هەیە و زادەی خوێنی شەهیدان و فرمێسکی دایکە شەهیدانە، هەر دەمێنێتەوە”.

“هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە هەماهەنگیی تەواو لەگەڵ هێزەکانی عیراقی فیدڕاڵدا، ئامادەن بۆ بەرگری، پاراستنی سەقامگیریی وڵات و نەهێشتنی هەموو جۆرە هەڕەشە و مەترسییەک”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان