مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بە (1-3) پلەی سیلیزی بەراورد بە پلەکانی دوێنێ بەرزدەبێتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بە نزیکەی ( 5تا 7) پلەی سیلیزی بەراورد بە پلەکانی ئەمڕۆ دەستپێدەکات و لە سەنتەری پارێزگاکان و ناوچەکانی باشووری هەرێم بۆ سەرووی 30 پلەی سیلیزی، ناوچە شاخاوییەکان نزیک دەبێتەوە لە 30 پلەی سیلیزی “.
ئەوەشی خستەڕوو “رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو پێشبینی هاتنی کاریگەری بارستە هەوایەکی فێنک بۆ سەر ناوچەکانی هەرێم کە لە ئەنجامدا پلەکانی گەرما بە چەند پلەیەک نزمدەکاتەوە”.
کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو”:
هەولێر: 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 28 پلەی سیلیزی
دهۆک: 27 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 29 پلەی سیلیزی
پیرمام: 28 پلەی سیلیزی
سۆران: 27 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 20 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 34 پلەی سیلیزی
ب ح