موحسین ره‌زایی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئیمارات ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانیی ئێران هۆشداریی بە ئیمارات دا له‌ باره‌ى میوانداریکردنی بنیامین ناتانیاهۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل و ده‌ڵێت، لێکەوتەی ئەرێنی نابێت.

موحسین رەزایی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بڵاویكرده‌وه‌ “پاش راگەیاندنی سەردانی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ ئەبوزەبی، هۆشدارییەکی جددیی بۆ ئیمارات ناردووه‌”.

ره‌زایی باس له‌وه‌شكردووه‌ “هەروەک چۆن میوانداریکردنی بنکە سەربازییەکانی ئەمه‌ریکا ئاسایشی ئێوەی بەدی نەهێناوە، دەرئەنجامی میوانداریکردنی ناتانیاهۆى قەسابی غەززە ئەرێنی نابێت”.

ئه‌وه‌شى وتووه‌ “وانەیەک لە شەڕی ئەم دواییە وەربگرن، واز لە دەستپێکردنی شەڕ بێنن و خۆتان بەدوور بگرن لە بانگەشەی بێ بنەما سەبارەت بە دوورگەکانی ئێران”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان