مەودا میدیا-
شەوی رابردوو سەرۆكی ئەمەریكا لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنوسان تیشكی خستە سەر جەنگی نێوان وڵاتەكەی لەگەڵ ئێران و رایگەیاند “بەمزووانە شەڕ لەگەڵ ئەو وڵاتە كۆتایی دێت”.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد “ئێستا ئێران لە دۆخێكی سەختدایە و هەر بەهۆی شەڕ لەگەڵ ئەو وڵاتەش نرخی نەوت بەرزبووەتەوە، بەڵام لە كاتی كۆتایی هاتنی ململانێكان بە دڵنیاییەوە نرخی ئەو كانزایە دادەبەزێت”.
باسی لەوەش كرد “ئێران رووبەڕووی دۆخێكی سەخت بووەتەوە و چیتر توانای بەرگەگرتنی نەماوە، بۆیە پرسی ئەو وڵاتە بەمزووانە چارەسەر دەبێت و كۆتایی دێت”.
جەختی لەوەش كردەوە “كاتێك ململانێكان لەگەڵ ئێران كۆتاییدێت، نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ ئاستی پێش جەنگ یان ئەگەری هەیە تەنانەت زیاتریش دابەزێت”.
وتیشی”ئەوروپا یەدەگی بەرچاوی گازۆیلی هەیە و شانبەشانی ئەمەریكا بەشدارییەكی گەورە لە بازاڕی جیهانیدا دەكات”.
ئەوەشی دووپات كردەوە “واشنتۆن پەیوەندییەكی نایابی لەگەڵ گەلانی ئەوروپادا هەیە و ئامادەیە یارمەتی سەقامگیركردنی بازاڕ بدات”.
ئ پ