بەرپرسانی باڵای ئیدارەی ترەمپ كۆبوونەوەیەكی زۆر نهێنی و نائاسایی لە بارەی ئێرانەوە ئەنجام دەدەن

مەودا میدیا-
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی ئاكسیوسی ئەمەریكی، رۆژی هەینی ئەندامانی باڵای ئیدارەی ئەمەریكا بۆ چەند كاتژمێرێك لە كەمپی دەیڤد كۆبوونەتەوە بۆ تاوتوێكردنی هەنگاوەكانی داهاتوو سەبارەت بە شەڕ لەگەڵ ئێران و ململانێی نێوان سعودیە و حوسییەكان و بڕیاری گرنگ و نهێنییان تێدا داوە.

ماڵپەڕەكە ئاماژەی بەوەدا “ئەم كۆبوونەوە نائاساییە لەلایەن كۆشكی سپییەوە رانەگەیەندراوە، بەڵام ئەوەی جێگەی گومانە ئەوەیە، دوایین جار كە كۆبوونەوەیەكی هاوشێوە كرابێت لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2025 بوو، كە تەنیا چەند رۆژێك پێش ئەوە بوو ئیسرائیل بچێتە ناو شەڕەوە لەگەڵ ئێران”.

باسی لەوەش كردووە “بەپێی وتەی بەرپرسان، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆكی ئەمەریكا سەرۆكایەتی كۆبوونەوەكەی كردووە و بەشداربووانیش بریتی بوون لە ماركۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوە، پیت هێگێست، وەزیری بەرگری، ستیڤ ویتكۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆكایەتی ئەمەریكا، جۆن راتكلیف، بەڕێوەبەری سی ئای ئەی و دان كەین، سەرۆكی گشتیی ئەركانی هاوبەشی گشتی”.

كۆبوونەوەكە لە كاتێكدایە كە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند، بیر لەوە دەكاتەوە لە چەند هەفتەی داهاتوودا هەڵمەتی بۆردومانكردن لە دژی ئێران دەستپێبكاتەوە”.

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان