سکۆت بێسنت: ئێران گۆشەگیر دەکەین

مەودا میدیا-

وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا ئاشکرایکرد بۆ یەکەمجار لە دوای دەستپێکردنی هەناردەکردنی نەوتی ئێران، لەم هەفتەیەدا هیچ نەوتێکی ئەو وڵاتە لە رێگەی دەریاوە هه‌نارده‌ ناکرێت.

سکۆت بێسنت، وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا بە ئەكسیۆسی راگەیاند “ئەمەریکا سەرکەوتوو بووە لە سەپاندنی گۆشەگیریی ئابووریی و نەوتیی بێوێنە بەسەر ئێراندا و تواناکانی ئەو وڵاتەیان پەکخستووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “رێکارە توندەکانی ئەمەریکا و میکانیزمەکانی بەدواداچوونی کەشتییەکان و سەپاندنی سزاکان، بوونەتەهۆی وشککردنی سەرچاوەکانی گواستنەوەی دەریایی ئێران”.

ئەوەشی خستەڕوو “لێكه‌وته‌كانی جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران تێده‌په‌ڕێنن و زیادبوون و دابه‌زینی نرخی نەوت ده‌بینن، واشنتۆن جەنگی له‌گه‌ڵ ئێران گواستووه‌ته‌وه‌ بۆ دیواری ئاسنین و گه‌مارۆ، ئه‌مه‌ش رێكارێكه‌ كه‌ پێشتر جێبه‌جێی نه‌كراوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان