سبەینێ شاندی هەرێم دەچێتەوە بەغدا

مەودا میدیا-

بڕیارە سبەینێ شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پشکی هەرێم لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2027 سەردانی بەغدا دەکەن.

ئامانجی سەردانەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان و جێکردنەوەی داواکارییەکانی هەرێم لە بودجەی گشتیی ساڵی 2027، کە ئێستا پرۆژەیاساکە بۆ پەسەندکردن ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق کراوە.

بەپێی زانیارییەکان، شاندەکەی هەرێم لە (ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و چەند بەرپرسێکی تر) پێکهاتوون، بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عیراق کۆببنەوە.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان