سبەی پەرلەمانی عیراق كۆدەبێتەوە و تاوتوێی چەند بابەتێكی جیاواز دەكات

مەودا میدیا-
سبەی چوارشەممە 7ـی تشرینی یەكەم، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆدەبێتەوە و بەپێی ئەو بەرنامەیەش كە بڵاویكردووەتەوە خوێندنەوە و تاوتوێی چەند بابەتێكی جیاواز لە دانیشتنەكەدا دەكرێت.

راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەرنامەی كاری دانیشتنەكەی سبەینێی بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە” بەرنامەكە راپۆرتی لیژنەی لاوەكی سەر بە دەستپاكی سەبارەت بە دەستەی پاراستنی كۆمەڵایەتی لەخۆدەگرێت لەگەڵ خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمواركردنی نۆیەمی پێشنیاركراوی یاسای ئیدارەی ئەوقاف ژمارە 64ـی ساڵی 1966″.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە “لە دانیشتنەكەدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای رێككەوتنی خۆدزینەوە لە دوو باجدان و رێگریكردن لە خۆدزینەوە لە باج لەسەر داهات و سەرمایە لە نێوان حكومەتەكانی عیراق و عومان دەكرێت”.

ئەوەشی روونكردووەتەوە “خوێندنەوەی دووەم (راپۆرت و گفتوگۆ) بۆ پڕۆژەیاسای پەیوەستبوونی عیراق بە رێككەوتننامەی هاوكاری گومرگی عەرەبی دەكرێت”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان