مه‌ودا میدیا-
لیژنه هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌ت و لیژنه‌ى چاودێریی بازرگانیی هۆشداریی ده‌ده‌نه دوكان و شوێنه‌كان له گرانكردنى نرخى خۆراك و پێویستییه‌كان.
دواى گرانبوونى نرخى دۆلار، كه له ئێستادا نزیكه‌ى 170 هه‌زار دیناره بۆ هه‌ر 100 دۆلارێك، هاوڵاتییان نیگه‌رانن له‌وه‌ى هه‌ندێك شوێن خۆراك و پێویستییه‌كان گران ده‌كه‌ن.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى مه‌ودا میدیا “لیژنه‌كانى قائیمقامیه‌ت و چاودێریی بازرگانیی له هه‌ولێر و سلێمانى له ئه‌مڕۆوه به شێوه‌یه‌كى چڕ سه‌ردانى بازاڕ و شوێن و دوكانه‌كان ده‌كه‌ن و به دواداچوون بۆ نرخى خۆراك و پێویستییه‌كان ده‌كه‌ن”.
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى قائیمقامیه‌ت به مه‌ودا میدیاى وت “ئه‌و دوكانه‌ى نرخ گران بكات، رووبه‌ڕووى یاسا ده‌بێته‌وه و غهرامهیهكى زۆریش ده‌كرێت”.
لاى خۆیه‌وه هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگارى سلێمانى وتى “لیژنە تایبەتمەندەکانی قایمقامیەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان، بەردەوام چاودێریی بازاڕ دەکەن و بە هیچ شێوەیەک رێگە بە بەرزکردنەوەی نایاسایی و ناپاساوی نرخی کاڵاکان نادەن”.
ع