ترەمپ وتەبێژێكی نوێی بۆ كۆشكی سپی دانا

مەودا میدیا-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا، دەستنیشانكردنی (كەتی زەكەریا)ی وەك وتەبێژی رۆژنامەوانی كۆشكی سپی راگەیاند و شانازییەكی زۆریشی بەو كارەی خۆیەوە كرد.

كەتی زەكەریا، پێش ئەم كارە نوێیەی وەك راوێژكاری باڵای پەیوەندییەكان بۆ گروپی میدیا و تەكنەلۆژیای پلاتفۆرمی تروس سۆشیاڵ كاری كردووە كە خاوەندارێتییەكەی بۆ ترەمپ دەگەڕێتەوە، لەو كارەشدا ئاستێكی نایاب و بەرچاوی پێشكەش كردووە و سەرەنجی ترەمپی بۆ خۆی راكێشاوە.

وتەبێژە نوێیەكەی كۆشكی سپی لە ویلایەتی كالیفۆرنیا لەدایكبووە و پێشتریش وەك وتەبێژ و جێگری یاریدەدەری وەزیری كاروباری گشتی لە وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆ كاری كردووە.

هەروەها دەرچووی كۆلێژی یاسایە لە زانكۆی پێپەرداین لە ئەمەریكا و وەك پارێزەر و شرۆڤەكاری سیاسی كاری كردووە، لە كەناڵە بەناوبانگەكانی وەك فۆكس نیوز و نیوزماكس بە شێوەیەكی بەرچاو دەركەوتووە.

ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان