ناتۆ هۆشداریی دایه‌ روسیا

مه‌ودا میدیا-

مارک روته‌، سکرتێری گشتی ناتۆ ئه‌مڕۆ سێشەممە ئامادەیی هاوپەیمانییەکەی دووپاتکردەوە بۆ گونجاندنی رێوشوێنەکانی بەرگریی و رێگریکردن بەپێی پێویست، ئەوەش دوای هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە دوو کەشتی بازرگانییان کردە ئامانج لە کەناراوەکانی بولگاریا لە دەریای رەش.

لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس، روته‌ رایگەیاند “هاوپەیمانییەکە پێشتر رێکخستنەکانی بەرگریی خۆی لە لای رۆژهەڵاتی خۆی بەهێزتر کردووە و جەختی لە چاودێریکردنی بەردەوامی خۆی بۆ پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە کردەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد “بەردەوام دەبین لە چاودێریکردنی دۆخی ئەمنی، گونجاندنی رێوشوێنی رێگریی و بەرگریمان بەپێی پێویستیەکان”.

سکرتێری گشتی ناتۆ هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە لە رێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ رومێن رادێڤ سەرۆک وەزیرانی بولگاریا قسەی کردووە بۆ تاوتوێکردنی کاریگەرییەکانی هێرشەکانی ئەم دواییە.

دوو کەشتیی بازرگانیی لە ناوچەی ئابووری تایبەتی بولگاریا لە دەریای رەش هێرش کرایە سەریان لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە نیگەرانییەکان لەبارەی ئاسایشی دەریاییەوە پەرەی سەندووە.

سەرۆکوەزیرانی بولگاریا رایگەیاندووە، وڵاتەکەی خاوەنی بەڵگەی یەکلاکەرەوە نییە بۆ ئەوەی هیچ لایەنێکی دیاریکراو تۆمەتبار بکات بەوەی کە لە پشت هێرشەکانەوەیە.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان