بانكێكی هەژماری من هەڕەشەیەك لەسەر راگرتنی مووچە ئاشكرا دەكات

مەودا میدیا-
بەپێی راگەیەنراوێكی بانكی بازرگانیی عیراقی (TBI) كە یەكێكە لە بانكە بەشدارەكانی پڕۆژەی هەژماری من، بەهۆی هەندێك كەسی نەناسراوەوە ژمارەیەكی زۆر لە مووچەخۆرانی هەرێم مەترسی دزین و راگرتنی مووچەكانیان هەیە.

لە راگەیەنراوەكەدا بانكەكە دەڵیت “رۆژانە كۆمەڵێك پەیج و ئەكاونتی ساختە خۆیان بە ناوی بانكەكەوە دەناسێنن و لە رێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتیی واتساپەوە داوای زانیاریی بانكی و وێنەی كارتی بانكی لە بەشداربووان دەكەن، بە بیانووی ئەوەی كارتەكانیان بۆ چالاك دەكەنەوە یان بە هەندێك بیانوی تر”.

بانكەكە داواش دەكات “هیچ یەكێك لە بەشداربووان وێنەی كارتی بانكی و زانیاریی كەسیی خۆیان بۆ هیچ كەسێك نەنێرن لە هیچ رێگەیەكەوە بە تایبەت لە رێگەی واتساپەوە، چونكە بانكەكەیان بەو شێوەیە داوای ئەو زانیارییانە لە بەشداربووانی ناكات”.

ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان